Simple shopping - شتکڕینی سادە


 Simple shopping      شتکڕینی سادە  

1. Where are the pencils?   - They're on the second shelf.    - Okay, thanks.

قەڵەم دارەکان لەکوێن؟      - لەسەر ڕەفتەی دووەمن.      – باشە، سوپاس.

2. How much is this mirror?   - It's $19.95.      - Okay. I'll take it.

ئەو ئاوێنەیە بە چەندە؟    - بە ١٩ دۆلار و ٩٥ سەنتە.      – باشە، دەمهەوێت.

3. How much does this cost?  - That one is $5.00.   - How about this one?

ئایا نرخی ئەوە چەندە؟     - ئەوە بە ٥ دۆلارە.     – ئەدی ئەوەیان؟

4. How much are these?   - They're $4.00 each.     - That's too expensive.

ئەوانە بە چەندن؟    - دانەی بە ٤ دۆلارن.       – زۆر گرانن.

5. Do you have any t-shirts?   - What size? Medium or Large?   - Large.

ئایا کراسی قۆڵ کورتت هەن؟     - چ قەبارەیەک؟ ناوەند یان گەورە؟       - گەورە.

6. That comes to $26.59.    - Here's $30.00.    - Your change is $3.41

ئەوە دەکاتە ٢٦ دۆلارو ٥٩ سەنت.     – فەرموو ئەوە ٣٠ دۆلار.     – باقیەکەت ٣ دۆلارو ٤١ سەنتە.

7. That will be $17.48.     - Here's $17.50. Keep the change.     - Thanks.

دەکاتە ١٧ دۆلارو ٤٨ سەنت.      – فەرموو ئەوە ١٧ دۆلارو ٥٠ سەنت. باقیەکەی بۆخۆت هەڵگرە.    – سوپاس.

Reference: www.eslgold.net

-

Translated by: Twana


Date:7/13/2012 3:00:00 AM | بینراوە (2341) } Posted by: Twana Rasul