Three Questions - سێ پرسیار


لیۆ تۆڵستۆی


IT once occurred to a certain king, that if he always knew the right time to begin everything; if he knew who were the right people to listen to, and whom to avoid, and, above all, if he always knew what was the most important thing to do, he would never fail in anything he might undertake.

جارێکیان پاشایەک بیرۆکەیەکی بە مێشک دا هات کە ئەگەر هەمیشە بزانێت چ کاتێک گونجاوە بۆ ئەنجام دانی کارێک،چ کەسێک گونجاوە بۆ گوێلێگرتن وە کێ گونجاو نیە، لە سەرووی هەموو ئەمانەوە ئەگەر بزانێت چ کارێک گونجاوترینە بۆ ئەنجام دان ئەوا هەرگیز لە کارەکانیدا دووچاری شکست نابێتەوە.

And this thought having occurred to him, he had it proclaimed throughout his kingdom that he would give a great reward to anyone who would teach him what was the right time for every action, and who were the most necessary people, and how he might know what was the most important thing to do.

کە ئەم بیرۆکەیەی بە مێشکدا هات، پاشا لە سنووری فەرمانڕەوایی خۆی دا بڵاوی کردەوە کە خەڵاتێکی گرانبەها دەبەخشێت بەو کەسەی فێری بکات گونجاوترین کات کەیە بۆ ئەنجام دانی کارێک،بەسوودترین کەسانێک کێن بۆ پاشا وە گرنگترین کار چیە کە پاشا ئەنجامی بدات.

And learned men came to the King, but they all answered his questions differently.

پیاوانی خوێندەوار هاتن بۆ لای پاشا، بەڵام هەریەکەیان بەشێوەیەکی جیاواز وەڵامی پرسیارەکانی پاشایان دەدایەوە.

In reply to the first question, some said that to know the right time for every action, one must draw up in advance, a table of days, months and years, and must live strictly according to it. Only thus, said they, could everything be done at its proper time. Others declared that it was impossible to decide beforehand the right time for every action; but that, not letting oneself be absorbed in idle pastimes, one should always attend to all that was going on, and then do what was most needful. Others, again, said that however attentive the King might be to what was going on, it was impossible for one man to decide correctly the right time for every action, but that he should have a Council of wise men, who would help him to fix the proper time for everything.


لە وڵامی پرسیاری یەکەم دا، هەندێکیان دەیان گوت کە بۆ زانینی کاتی گونجاو بۆ ئەنجام دانی کارێک دەبێ پاشا پێش وەخت خشتەی ڕۆژ و مانگ و ساڵ بکێشێت و بە تەواوی پابەند بێت بەو خشتەیەوە. پێیان وابوو کە تەنها بەم جۆرە دەتوانرێت هەموو کارەکان لە کاتی گونجاودا ئەنجام بدرێن. هەندێکی تر لەو بڕوایەدابوون کە کارێکی نەرکردەیە پاشا بتوانێت پێش وەختە بڕیار لەسەر کاتی گونجاو بۆ ئەنجام دانی کارەکان بدات، وە وایان بە چاک دەزانی کە پاشا خۆی بە دووربگرێت لە خۆ خەریک کردن بە کاری بێ سوود، وە بەتەواوی بەسەر هەموو کاروبارەکانی ڕابگا و ئەو کارە بکات کە لە هەموویان پێویست ترە. هەندێکی تریش هەبوون پێیان وابوو کە هەرچەندە پاشا هۆشیاریش بێت بەوەی لە دەوروبەری دەگوزەرێت هێشتا ئەستەمە یەک کەس بتوانێت بڕیار لەسەر کاتی گونجاو بۆ هەموو کارەکان بدات. بۆیە پێشنیاریان کرد کە پاشا ئەنجوومەنێک لە پیاوانی ژیر پێک بێنێت تا یارمەتی بدەن لە ڕێکخستنی کات بە هەموو کارێک.

But then again others said there were some things which could not wait to be laid before a Council, but about which one had at once to decide whether to undertake them or not. But in order to decide that one must know beforehand what was going to happen. It is only magicians who know that; and, therefore in order to know the right time for every action, one must consult magicians.

بەڵام دیسان هەندێکی تر دەیان گووت هەندێک کار هەیە کە بواری ئەوەی نیە بیخەیە بەردەم ئەنجومەن و دەبێ پاشا دەست بەجێ بڕیار بدات کە ئایا ئەنجامی بدات یان نا. لەبەر ئەوە بۆ بڕیار دان، پاشا پێویستە پێش وەختە بزانێت چی ڕوو دەدات لە داهاتوودا، ئەم کارەش تەنها جادووگەران دەیزانن، بۆیە دەبێ پاشا ڕاوێژ بە بە جادووگەران بکات.


Equally various were the answers to the second question. Some said, the people the King most needed were his councillors; others, the priests; others, the doctors; while some said the warriors were the most necessary.

 پرسیاری دووەمیش بە هەمان شێوە وەڵامی جۆراوجۆری هەبوو. هەندێکیان گوتیان ئەو خەڵکانەی پاشا زۆر پێویستی پێیەتی ڕاوێژکارەکانیەتی؛ هەندێکی تریان گوتیان قەشەکان، هی تر گوتیان پزیشکەکان. هەندێکی تریش پێیان وابوو جەنگاوەران گرنگترین کەسن بۆ پاشا.

To the third question, as to what was the most important occupation: some replied that the most important thing in the world was science. Others said it was skill in warfare; and others, again, that it was religious worship.

پرسیاری سێیەم دەربارەی گرنگترین ئیش، هەندێک کەس گوتیان کە زانست گرنگترین شتە لە سەر زەوی. هەندێکی تر هونەری شەڕکردنیان بە باشترین شت دەزانی، لە کاتێک دا بۆ هەندێکی تر پەرستشی ئاینی باشترین کار بوو.

All the answers being different, the King agreed with none of them, and gave the reward to none. But still wishing to find the right answers to his questions, he decided to consult a hermit, widely renowned for his wisdom.

لەبەر ئەوەی وەڵامەکان هەموویان لە یەکتر جوودا بوون، پاشا لەگەڵ هیچیان هاوڕا نەبوو وە خەڵاتەکەشی نەدا بە هیچیان. بەڵام پاشا هێشتا بە دوای وەڵامی ڕاست دا دەگەڕا بۆ پرسیارەکانی. بڕیاری دا کە پرس بە قەلەندەرێک بکات کە ناوبانگێکی فراوانی هەبوو لە ژیری دا.

The hermit lived in a wood which he never quitted and he received none but common folk. So the King put on simple clothes, and before reaching the hermit's cell dismounted from his horse, and, leaving his bodyguard behind, went on alone.

قەلەندەرەکە لە دارستانێک دا دەژیا کە هەرگیز بەجێی نەدەهێشت،کەس بەلایدا نەدەهات جگە لە خەڵکی ڕەش و ڕووت. پاشا جلی سادەی لەبەرکرد. پێش ئەوەی بگاتە لای لانەی قەلەندەرەکە، لە ئەسپەکەی هاتە خوارەوە. پاسەوانەکەی بە جێ‌هێشت و بەتەنیا بەڕێکەوت.

When the King approached, the hermit was digging the ground in front of his hut. Seeing the King, he greeted him and went on digging. The hermit was frail and weak, and each time he stuck his spade into the ground and turned a little earth, he breathed heavily.

کە پاشا نزیک بوویەوە، قەلەندەرەکە خەریکی هەڵقەندنی زەوی بەردەم لانەکەی بوو. کە پاشای بینی سڵاوێکی لێکرد و لەسەر ئیشەکەی بەردەوام بوو. قەلەندەرەکە زۆر لاواز و بێهێز بوو. هەرجارەی خاکەنازەکەی لە زەویەکە دادەگرت و کەمێکی دەردەدا هەناسەیەکی قووڵی هەڵدەکێشا.

The King went up to him and said: 'I have come to you, wise hermit, to ask you to answer three questions: How can I learn to do the right thing at the right time? Who are the people I most need, and to whom should I, therefore, pay more attention than to the rest? And, what affairs are the most important and need my first attention?'


پاشا چوو بۆ لای و پێی گووت 'بۆ ئەوە هاتووم بۆ لات قەلەندەری ژیر تا وڵامی سێ پرسیارم بدەیەوە: چۆن فێربم لە کاتی گونجاودا کاری گونجاو ئەنجام بدەم؟ ئەو کەسانە کێن کە من زۆر پێویستم پێیانە و دەبێ لە هەمووان زیاتر گرنگیان پێبدەم؟ وە گرنگترین ئیش چیە کە پێویستە پێش هەموو شتێک بیکەم؟'

The hermit listened to the King, but answered nothing. He just spat on his hand and recommenced digging.

قەلەندەرەکە گوێی لە پاشا گرت بەڵام هیچی وەڵام نەدایەوە. تفێکی کردە ناو دەستیەوە و دەستی بە کاری هەڵقەندنەکەی کردەوە.

'You are tired,' said the King, 'let me take the spade and work awhile for you.'

'تۆ ماندووی،' پاشا پێی گووت ' خاکەنازەکەم بدەیە با من تۆزێک لە جیاتی تۆ ئێش بکەم'

'Thanks!' said the hermit, and, giving the spade to the King, he sat down on the ground.

'سوپاس!' قەلەندەرەکە بە پاشای گوت،خاکەنازەکەی دا بە پاشا و لەسەر زەویەکە دانیشت.

When he had dug two beds, the King stopped and repeated his questions. The hermit again gave no answer, but rose, stretched out his hand for the spade, and said:

کە دوو دێراوی هەڵقەند، پاشا وەستا و پرسیارەکانی دووبارە کردەوە. قەلەندەرەکە ئەم جارەش وەڵامی نەدایەوە. هەستایە سەرپێ و دەستی درێژ کرد بۆ ئەوەی خاکەنازەکە لە پاشا وەربگرێتەوە و گوتی:

'Now rest awhile -- and let me work a bit.'

'تۆ هەندێک پشوو بدە..با من تۆزێک ئیش بکەم.'


But the King did not give him the spade, and continued to dig. One hour passed, and another. The sun began to sink behind the trees, and the King at last stuck the spade into the ground, and said:

بەڵام پاشا خاکەنازەکەی نەدایە و بەردەوام بوو لە هەڵقەندنی زەویەکە. سەعاتێک تێپەڕی، سەعاتێکی تریش ڕۆیی. تاو خەریک بوو لە پشتی دارەکانەوە ئاوا دەبوو. دواجار پاشا خاکەنازەکەی لە زەویەکە داچەقاند و گوتی:

'I came to you, wise man, for an answer to my questions. If you can give me none, tell me so, and I will return home.'

'پیاوی ژیر، من بۆ وەڵامی پرسیارەکانم هاتوومە لات. ئەگەر وەڵامم نادەیەوە پێم بڵی با بگەڕێمەوە ماڵێ.'

'Here comes some one running,' said the hermit, 'let us see who it is.'

'ئەوەتا کەسێک بە ڕاکردن دێت،' قەلەندەرەکە گوتی، 'با بزانین کێیە.'

The King turned round, and saw a bearded man come running out of the wood. The man held his hands pressed against his stomach, and blood was flowing from under them.

پاشا ئاوڕێکی دایەوە و دیتی پیاوێکی ڕیشدار بەڕاکردن لە دارستانەکەوە دەهات. پیاوەکە دەستی لەسەر سکی دانابوو و لە بن دەستیەوە خوێن دەچۆڕا.

When he reached the King, he fell fainting on the ground moaning feebly. The King and the hermit unfastened the man's clothing. There was a large wound in his stomach.

کاتێک گەیشتە لای پاشا،پیاوەکە بێهوش کەوتە سەر زەوی، دەنووزایەوە و دەیناڵاند. پاشا و قەلەندەرەکە جلەکانیان لێ داکەند. برینێکی گەورە لەسەر سکی پیاوەکە بوو.

 The King washed it as best he could, and bandaged it with his handkerchief and with a towel the hermit had.

پاشا برینەکەی بۆ پاک کردەوە و بە دەستەسڕێک پێچای و خاولی قەلەندەرەکەشی لێپێچا.

But the blood would not stop flowing, and the King again and again removed the bandage soaked with warm blood, and washed and rebandaged the wound. When at last the blood ceased flowing, the man revived and asked for something to drink.

بەڵام خوێنەکە نەدەوەستا و پاشا دووبارە و چەند بارە دەستەسڕەکەی، کە لە خوێندا خەڵتان ببوو، لە برینەکە کردەوە و بە ئاو پاکی کردەوە و برینەکەی پێچایەوە. کە دواجار خوێنەکە وەستا، پیاوەکە هاتەوە هۆش خۆی و داوای شتێکی کرد بیخواتەوە.

 The King brought fresh water and gave it to him. Meanwhile the sun had set, and it had become cool.

پاشا ئاوی پاکی هێناو دای بە پیاوەکە. لەوکاتەدا خۆر ئاوا ببوو و هەوا ساردی کردبوو.

So the King, with the hermit's help, carried the wounded man into the hut and laid him on the bed.

پاشا بە یارمەتی قەلەندەرەکە پیاوە بریندارەکەی بردە لانەکە و لەسەر جێگا داینا.

 Lying on the bed the man closed his eyes and was quiet; but the King was so tired with his walk and with the work he had done, that he crouched down on the threshold, and also fell asleep -- so soundly that he slept all through the short summer night.

لەسەر جێگا پیاوەکە چاوی لێکنا و بێدەنگ بوو. پاشا ئەوەندە ماندوو بوو لەدوای ئەو ڕۆێشتنە و بەهۆی ئەو ئیشەی کە کردبووی، لەپێش دەرگاکە پاڵکەوت و خەوی لێکەوت،  بە درێژایی ئەو شەوە کورتەی هاوین خەوێکی قووڵ نوستبوو.   

When he awoke in the morning, it was long before he could remember where he was, or who was the strange bearded man lying on the bed and gazing intently at him with shining eyes.

کە پاشا لەخە هەستا زۆری پێچوو تا بیری هاتەوە لە کوێیە و ئەو پیاوە ڕیشدارە نامۆیە کێیە کە لەسەر جێ ڕاکشاوە و بەو چاوە درەشاوانەوە زەق تەماشای دەکات.

'Forgive me!' said the bearded man in a weak voice, when he saw that the King was awake and was looking at him.

'لێم خۆشبە!' پیاوە ڕیشنەکە بە دەنگێکی نزم تکای کرد کە زانیی پاشا لە خەو هەستاوە و سەیری ئەو دەکات.

'I do not know you, and have nothing to forgive you for,' said the King.

'ناتناسم و هیچ شتێک لە ئارادانیە تا من لێت خۆش بم،' پاشا وڵامی دایەوە.


'You do not know me, but I know you. I am that enemy of yours who swore to revenge himself on you, because you executed his brother and seized his property. I knew you had gone alone to see the hermit, and I resolved to kill you on your way back. But the day passed and you did not return. So I came out from my ambush to find you, and I came upon your bodyguard, and they recognized me, and wounded me. I escaped from them, but should have bled to death had you not dressed my wound. I wished to kill you, and you have saved my life. Now, if I live, and if you wish it, I will serve you as your most faithful slave, and will bid my sons do the same. Forgive me!'

'تۆ من ناناسی، بەڵام من تۆ دەناسم، من دوژمنی تۆم. سوێندم خواردبوو تۆڵەی براکەمت لێبکەمەوە کە تۆ بە سزای مەرگت گەیاند و دەستت بەسەر ماڵ و سامانەکەی دا گرت. دەمزانی بە تەنها هاتووی بۆ لای قەلەندەرەکە و بڕیارم دابوو لەڕێگای گەڕانەوەت بتکوژم. بەڵام رۆژ بەرەو ئاوابوون ڕۆیشت و تۆ هەر نەگەڕایەوە بۆیە لە کەمینەکەم هاتمە دەرەوە بتدۆزمەوە و بتکوژم. بەسەر پاسەوانەکانتدا کەوتم. منیان ناسیەوە و برینداریان کردم . لەدەستی ئەوان ڕام کرد، بەڵام ئەگەر تۆ برینەکەت نەپێچابام ئەوەندەم خوێن لێدەڕۆیی دەمردم. من ویستم بتکوژم بەڵام تۆ ژیانت ڕزگار کردم. پەیمان بێ ئەگەر بژیم، وە ئەگەر تۆ ویستت لەسەربێ، وەک دڵسۆزترین کۆیلە خزمەتی تۆ دەکەم و کوڕەکانیشم والێدەکەم خزمەتی تۆ بکەن. لێم خۆشبە!'

The King was very glad to have made peace with his enemy so easily, and to have gained him for a friend, and he not only forgave him, but said he would send his servants and his own physician to attend him, and promised to restore his property.

پاشا زۆر دڵخۆشبوو بەوەی کە لەگەڵ دوژمنەکەی ئاشت بۆتەوە و ئێستا بووە بە هاوڕێی. نەک تەنها لێی خۆشبوو، پێی گووت کە خزمەتکارەکانی و پزیشکە تایبەتیەکەی خۆی ڕادەسپێرێت بێن چاودێری بکەن. نەک هەر ئەوە، پاشا پەیمانی دا کە ماڵ و سامانەکەشی بۆ بگێڕێتەوە.


 Having taken leave of the wounded man, the King went out into the porch and looked around for the hermit. Before going away he wished once more to beg an answer to the questions he had put. The hermit was outside, on his knees, sowing seeds in the beds that had been dug the day before.

کە مۆڵەتی لە پیاوە بریندارەکە خواست، پاشا وەدەر کەوت تا قەلەندەرەکە بدۆزێتەوە. دەیویست پێش ئەوەی بگەڕیەتەوە وەڵامێک بۆ پرسیارەکانی وەدەست بخات. قەلەندەرەکە لە دەرەوە بوو، لەسەر ئەژنۆ تۆوی دەچاندە ئەو دێراوانەی کە ڕۆژی پێشوو هەڵقەنرابوون.

The King approached him, and said:

'For the last time, I pray you to answer my questions, wise man.'

پاشا لێی نزیک بوویەوە و گوتی:

'بۆ دواهەمین جار، تکات لێدەکەم وەڵامی پرسیارەکانم بدەوە پیاوی ژیر.'

'You have already been answered!' said the hermit still crouching on his thin legs, and looking up at the King, who stood before him.

'تۆ پرسیارەکانت وەڵام دراونەتەوە.' قەلەندەرەکە گوتی کە هێشتا لەسەر ئەژنۆ بوو و سەیری پاشای دەکرد کە لە بەردەمیەوە ڕاوەستابوو.

'How answered? What do you mean?' asked the King.

'چۆن وەڵام دراونەوە؟ مەبەستت چیە؟' پاشا لێی پرسی.

'Do you not see,' replied the hermit.

'ئەی نابینی،' قەلەندەرەکە وەلامی دایەوە.

 'If you had not pitied my weakness yesterday, and had not dug these beds for me, but had gone your way, that man would have attacked you, and you would have repented of not having stayed with me.

'ئەگەر دوێنێ بەزەیت بە منی لاوازدا نەهاتپایەوە و ئەو دێراوانەت بۆ هەڵنەقەندبام و بەرەو ماڵ گەڕابایەوە، پیاوەکە هێرشی دەکردە سەرت و وە دوایی پەشیمان دەبوویەوە لەوەی کە لە کن من نەماویەوە.

 So the most important time was when you were digging the beds; and I was the most important man; and to do me good was your most important business.

کەواتە گرنگترین کات ئەو کاتەبوو کە دێراوەکانت هەڵدەقەند؛ وە من باشترین کەس بووم بۆ تۆ، وە باشترین کاریش ئەوەبوو کە چاکە لەگەڵ مندا بکەی.


Afterwards, when that man ran to us, the most important time was when you were attending to him, for if you had not bound up his wounds he would have died without having made peace with you. So he was the most important man, and what you did for him was your most important business.

دواتریش کە پیاوەکە بەرەو لای ئێمە ڕای کرد، گونجاوترین کات ئەو کاتەبوو کە تۆ چوویە لای؛ چونکە ئەگەر تۆ برینەکانیت نە پێچابا ئەو پیاوە گیانی دەسپارد پێش ئەوەی لەگەڵت ئاشت بێتەوە. ئەمەش واتە ئەو پیاوە گرنگترین کەس بوو بۆ تۆ لەو کاتەدا، وە ئەوەی کە بۆ ئەو پیاوەت کرد باشترین کاربوو کە دەبوو بیکەی.

Remember then: there is only one time that is important -- Now! It is the most important time because it is the only time when we have any power.

کەواتە لەبیرت بێ، گونجاوترین کات ئێستا یە! ئێستا باشترین کاتە چونکە تەنها کاتە کە ئيمە تێیدا بەهێزین.

 The most necessary man is he with whom you are, for no man knows whether he will ever have dealings with anyone else:

ئەوکەسەی کە کە لەهەموو کەس زیاتر پێویستتە ئەوەیە کە لەگەڵیدای، چونکە کەس نازانێت ئەو کەسەی لەگەڵتدایە لەژێرەوە لەگەڵ کەسێکی تر لە دژی تۆ ڕێککەوتووە یان نا:

 and the most important affair is, to do him good, because for that purpose alone was man sent into this life!'

هەروەها، گرنگترین کار کە پێویستە ئەنجامی دەی ئەوەیە کە چاکەی لەگەڵدا بکەی، چونکە مرۆڤ بۆ ئەوە دروست کراوە چاکە بکات!'


وەرگێڕانی لە ئنگلیزیەوە

 محمدی مام ڕەسووڵ




Date:12/17/2014 1:00:00 PM | بینراوە (6622) } Posted by: Twana Rasul